لە 24 كاتژمێردا 104 ملیم باران لە سلێمانی باریوە

لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا 104 ملیم باران لە سلێمانی باریوە، ئاستی بارانیش لە شارەكە بەراورد بە ساڵی رابردوو لە 100 ملیم زیاترە.

ئاسۆ كەمال، بەڕێوەبەری كەشناسی و بومەلەرزەزانیی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، تەنها لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا 104 ملیمەتر باران لە سەنتەری شاری سلێمانی باریووە.

وتیشی، “تائێستا رێژەی بارانبارین لە سلێمانی گەیشتووەتە 450 ملیم، ساڵی پار تا ئەمكاتە 340 ملیم باریبوو”.

زۆرترین رێژەی بارانبارینی 24 كاتژمێری رابردوو لە قەرەداغ بووە كە نزیكەی 200 ملیم باریوە. كۆی بارانبارینی ئەمساڵ لەو ناوچەیە 710 ملیم بووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئومێد سەباح: سەرۆکوەزیرانی عێراق وەزیری دارایی بۆ خەرجکردنی مووچە ڕاسپارد

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ سەرۆکوەزیرانی عێراق وەزیری دارایی بۆ خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ڕاسپارد.…
زیاتر ببینە

گەشتەكانی فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هەولێر ڕاگیران و لە سلێمانی دەستیانپێكردەوە

کەمبوونەوەی ماوەی بینین بەهۆی شەپۆلی خۆڵبارینەوە، ئاسمانی فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هەولێری بەڕووی گەشتەکاندا داخست و لە سلێمانی گەشتەكان دەستیانپێكردەوە.…
Total
0
Share