توێژینەوەیەک: دایکانی ئیشکەر زیاتر هەست بە تاوان دەکەن بەرامبەر بە منداڵەکانیان بەراورد بە باوکان

ئەگەر تۆ دایکێکیت و کاردەکەیت هەست بە دڵەراوکێ دەکەیت لە ئەنجامی هەوڵەکانت لە سەرکەوتنت لە کارەکەت و بەخێوکردنی منداڵەکەت بە رێکوپێکی، ئەوە بزانە کە بەتەنها نیت.

توێژینەوەیەکی نوێی زانستی سەلماندوویەتی ئەو دایکانەی کاردەکەن هەست بە تاوان دەکەن زیاتر لە باوکان ئەمەش بابەتێکی ناوەکییە لە بونیادی ژندا.

توێژەران لە زانکۆی توێنتی هۆڵەندا لە توێژینەوەکەیاندا 135 دایک و 116 باوکیان وەک نموونە وەرگرت کە سەرجەمیان کاریان دەکرد.

لە کۆتاییدا بۆیان دەرکەوت دایکان زیاتر هەست بە تاوان دەکەن بەراورد بە پیاوان لە کاتێکدا لە دەرەوە کاردەکەن، تەنانەت گەر لەو کاتانەشدا کە لە کارن هاوسەرەکانیان لای منداڵەکانیان بێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڤیدیۆ.. پیاوێک لە چین دەکرێتە کیسی تەرمەوە لەکاتی بەخاکسپاردنیدا دەردەکەوێت زیندووە

گرتە ڤیدیۆیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەلایەن هاوڵاتییانی شەنگەهایی چینەوە بڵاودەکرێتەوە، کە تێیدا دەردەکەوێت تیمی بەخاکسپاردنی تووشبووانی کۆرۆنا لەکاتی…
Total
0
Share