تەندروستی گەرمیان هەڕەشەی وەستاندنی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان دەکات

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی گەرمیان هۆشداری دەدات لە ئەگەری خەرجنەکردنی چەکی بانکی بۆیان، خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان لە سنوورەکەیان دەوەستێنن.

سیروان محه‌مه‌د به‌ڕێوبه‌رى گشتى ته‌ندروستى گه‌رمیان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ” به‌ بڕی یەک ملیار و 858 ملیۆن و 74 هه‌زار و 900 دینار، چه‌كى خه‌رج نه‌كراومان هه‌یه‌، كه‌ له‌ بوارى ده‌رمان و پێداویستی پزیشكى و تاقیگه‌یی و كرێی كۆمپانیاكان و سوته‌مه‌نى و خه‌رجی رۆژانه‌ و  چەند خەرجییەکی دیکە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “به‌شێك له‌ خزمه‌تگوزارییه‌كان په‌كیان كه‌وتوه‌ و چیتر ناتوانین به‌رده‌وامیان پێبده‌ین، به‌شێكى دیکەشیان ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه‌ به‌مشێوه‌یه‌ به‌رده‌وام بێت ئه‌وا ئه‌وانیش ده‌وه‌ستن و راده‌گیرێن”.

وتیشی، “له‌ رووى دابینكردنى گوژمه‌ى دارایی كێشه‌مان نییه‌ و هه‌موو رێكکاره‌ فه‌رمیه‌كان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌كانى ته‌ندروستى و دارایی و ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه‌وه‌ به‌ڕێكراون، به‌ڵام كێشه‌كه‌ له‌ نه‌بوونى نه‌ختینه‌یه‌ له‌ بانك كه‌ هه‌ر جارێك ده‌چین بۆ خه‌رجكردنى چه‌كی شایسته‌ داراییه‌كان پاره‌ى پێویست له‌ بانك دا به‌رده‌ست نییه‌.”

بابەتی پێشتر

كوشتن و دەستدرێژی بۆ سەر ژنان لە سلێمانی كەمیانكردووە

بابەتی دواتر

پەرلەمانتارێک: تا کەشوهەوا زیاتر ساردبێت، نرخی نەوت بەرزتر دەبێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوو كەس دەستگیركران..‏ بە ناوی دروستكردنی كەیس لە ئەوروپا ڤیدیۆی نەشیاویان بە ژنان گرتووە

پۆلیسی‌ سلێمانی دەڵێت، ‌”به‌ تۆمه‌تی‌ قۆڵبڕین‌ و هه‌ڕه‌شه‌كردن” مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ سه‌رچنار دوو تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركردووە. لە ڕاگەیەندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی‌…
Total
0
Share