مادە هۆشبەرەکانی هەرێم: 41 کیلۆگرام تلیاک دەستی بەسەر داگیرا

بەڕێوبەرایەتیی مادە هۆشبەرەکانی هەرێمی کوردستان، ئاشکرایکرد کە دوێنێ یەکشەممە 20ی کانونی یەکەم، لە حاجی ئۆمەران  دەستگیرا بەسەر 41 کیلۆگرام مادەی هۆشبەری جۆری تلیاکدا. 

لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکانی هەرێم ڕایگەیاند، “لەلایەن بەڕێوبەرایەتیی ئاسایشی حاجی ئۆمەران دەستگیرا بەسەر بڕی 41 کیلۆگرام مادەی هۆشبەر لە جۆری (تلیاک)دا، کە لە ناو داشبوولی ئۆتۆمبێلێکدا حەشاریاندابوو”.

لە راگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە کە ئەو کەسانە بەنیازبوون ئەو بڕە تلیاکە بهێننە ناوەوەی هەرێمی کوردستان، تۆمەتبارێکیش بە ناوی (ر. م. ع) دەستگیرکراوە کە خەڵکی ئێرانە.

ڕاگەیەنراوەکە دەڵێت، “بە هاوکاری بەڕێوبەرایەتیی ئاسایشی سەلاحەدین تۆمەتبارێکی پەیوەندیدار بە هەمان دۆسیە بەناوی (ت. ش. ب) دەستگیربکرێت کە خەڵکی هەرێمی کوردستانە”.

ڕاشیگەیاندووە، تۆمەتبارەکان بە مادەی 14ی مادە هۆشبەرەکان دەستگیرکراون و پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی لە روونکردنەوەیەکدا: بۆ ئاییندەش هاوکاری کارە هونەرییەکان دەبین

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی روونکردنەوەیەکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، ”بەشێوەیەکی ئاسایی هاوکاریی ستافی فیلمەکەمان کردوە، چونکە پەیوەندی بە تەندروستییەوە…
زیاتر ببینە

وەزارەتی ناوخۆ: سزا دواکەوتنی پشکنینی ساڵانەی ئۆتۆمبێل هەڵوەشایەوە

وەزارەتی ناوخۆ رایگەیاند، سزای دواکەوتنی پشکنینی ساڵانەی ئۆتۆمبێل هەڵوەشایەوە. هێمن میرانی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی دیوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی کوردستان…
Total
0
Share