بافڵ جەلال تاڵەبانی: دەبێت نوێترین رێکاری زانستی و سەربازی لە راهێنانی پێشمەرگەدا پەیڕەوبکرێت

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەردانی فەرماندەیی ھێزەکانی حەفتای کرد و لەلایەن سەرپەرشتیار، فەرماندەی ھێزەکانی حەفتا و ژمارەیەک ئەفسەری پلەبەرزی ھێزی پێشمەرگە، فەرماندەی دژەتیرۆر و جێگری فەرماندەی ھێزەکانی کۆماندۆی کوردستانەوە پێشوازیلێکرا.

لە کۆبوونەوەکەدا کە سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/ زانیاری ئامادەیبوو، بە وردی گفتوگۆ لەبارەی پێشهاتە ئەمنی و سەربازییەکان کرا و رێکخستنەوە و یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە و سەرخستنی ئەو هەنگاوە نیشتمانییە تاوتوێکران.

سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە گرنگیی رێکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە کرد و رایگەیاند، دەبێت هەموومان پشتیوانیی ئەو هەنگاوە نیشتمانییە بکەین و بە سەرکەوتوویی کۆتایی پێبهێنین. پێویستە هێزێکی نیشتمانیی تۆکمە بونیادبنێین کە لە ئاست مێژووی خەبات و قوربانیدانی هێزی پێشمەرگە بێت و پارێزەری کوردستان و خەڵکە خۆشەویستەکەی بێت.

سەرۆک بافڵ ستایشی هەوڵ و ماندووبوونەکانی هێزی پێشمەرگەی کرد کە بەردەوام بە رۆ‌حێکی نیشتمانپەروەرانەوە لە مەشق و راهێنانەکانیان بەردەوامن لە پێناو بەرەوپێشچوونی توانا سەربازییەکانیان. فەرماندەکانیشی راسپارد دەبێت نوێترین رێکاری زانستی و سەربازی لەم پرۆسەیەدا پەیڕەوبکرێت بە شێوەیەک کە ئەم هێزە خۆڕاگرە ئامادەی هەموو ئەگەر و پێشهاتێکی نوێ بێت.

بابەتی پێشتر

ژنێک بە تۆمەتی دزینی 280 هەزار دۆلار دەستگیرکرا

بابەتی دواتر

عێراق لە ریزبەندی ئەو دەوڵەتانەدایە کە زۆرترین زێڕی کڕیوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

حاجی كاروان دەدرێتە دادگا

نەخۆشخانەی فریاكەوتنی ڕۆژئاوای هەولێر، حاجی كاروان دەداتە دادگا بەهۆی ئەوەی هیچ بەڵگەیەكی نەبووە لەسەر قسەکانی دەربارەی نەخۆشخانەکە. نەخۆشخانەی…
Total
0
Share