نەتەوە یەکگرتووەکان مانگێکی دەستکردی سیخوڕیکردنی، کە سەربە دەزگای بەدواداچوونی نیشتمانیی ئەمریکایە ڕەوانەی خولگەکەی کرد، مانگەدەستکردەکە لەسەر مووشەکی یونایتد ئەلاینس دەلتا4ـە.
مانگە دەستکردە سیخوڕییەکە بەناوی (ئێن ئاڕ ئۆ ئێڵ – 91)، لە بنکەی ئاسمانیی ڤاندێنبێرگی کالیفۆرنیاوە هەڵدراوە.
بۆ یەکەمجار مووشەکی دەلتا ئەی ڤی هێڤی لە کانونی یەکەمی 2004 ڕەوانەکراوە.
ئەمە ڕەوانەکردنی ژمارە 387ی مووشەکی دەلتایە لە ساڵی 1960ـەوە.
نوسینگەی بەدواداچوونی نیشتمانیی ئەمریکا ئەرکی ڕەوانەکردن و چاککردنەوەی مووشەکە سیخوڕییەکانی ئەمریکایەوە و ناوەندێکی نیشتمانییە.