زەوی چۆن و کەی کۆتایی دێت؟

زانایان ئەستێرەیەکیان دۆزیوەتەوە کە هەسارەیەک بە دووریی 12 هەزار ساڵی ڕووناکی قووت دەدات و هۆشدارییان داوە کە لە پێنج ملیار ساڵی داهاتوودا هەمان شت بەسەر زەویدا دێت.

فەلەکناسان پێشتر ئاماژەیان بە ئەگەری بوونی ئەستێرە کردبوو کە هەسارەکان قوتدەدات، بەڵام تا ئێستا هیچ حاڵەتێکی وایان تۆمارنەکردبوو.

ئەو ئەستێرەیە کاتێک ناسێندرا کە شارەزایان بۆیان دەرکەوت کە تەنها لە ماوەی 10 ڕۆژدا زیاتر لە 100 هێندە گەشاوەتر بووە، پێش ئەوەی بە خێرایی کاڵ ببێتەوە و رووناکییەکەی کەمببێتەوە.

نووسەری سەرەکی کەشالای دی، لە پەیمانگای کاڤلی بۆ فیزیای ئەستێرەیی و بۆشایی ئاسمان لە کۆمپانیای MIT دەڵێت، “ئێمە شاهیدی قۆناغی کۆتایی قووتدانەکە بووین، هەرچەندە ترسناک دەربکەوێت، بەڵام ئەمە وردەکارییەکی وریاکەرەوەیە بۆ چارەنووسی زەوی”.

توێژەرانی زانکۆی MIT و زانکۆی هارڤارد و کالتێک لە مانگی ئایاری ٢2020دا ئەو ئەستێرە هەسارەخۆرەیان دۆزیەوە، لەگەڵ ئەوەشدا 12 مانگی دیکەی پێچوو تا بە تەواوی تێگەیشتن لە تایبەتمەندییەکانی ئەستێرەکە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تویتەر: لە چارەكی سێیەمی ئەمساڵدا 537 ملیۆن دۆلار زیانمان بەركەوتووە

كۆمپانیای تویتەر ڕایگەیاند، لە چارەكی سێیەمی ئەمساڵدا بەهۆی یەكلاییكردنەوەی ئەو سكاڵایانەی كە لەلایەن وەبەرهێنەرانەوە لەدژی تۆماركراون، 537 ملیۆن…
Total
0
Share