ڕۆناڵدۆ سوپاسی هاندەران دەكات

كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی سوپاسی هاوڕێكانی دەكات بۆ ئەو یارییە باشەی ئەنجامیانداوەو سوپاسی هاندەرانیش دەكات بۆ پشتگیرییان.

پورتوگال لە نەیشن لیگ لەدەرەوەی یاریگای خۆی بە چوار گۆڵی بی بەرامبەر لە چیكی بردەوە.

هەرچەندە ڕۆناڵدۆ لەو یارییەدا گۆڵی نەكرد بەڵام سوپاسی هاندەرانی كرد بۆ ئەو پشتگیرییەی لێیان كردون.

وتیشی: ئێمە لەسەر ئامانجەكانی خۆمان بەردەوامین و بە پشتی هاندەران هیوای گەورەمان هەیە.

پورتوگال 10 خاڵی هەیە و پێشەنگە و ئیسپانیاش هەشت خاڵی هەیە و لە پلەی دووەمدایە.

یاریی داهاتوو پورتوگال و ئیسپانیا لە لیشبۆنە بەیەك دەگەن، پورتوگال بە بردنەوە و یەكسان بوون دەگاتە قۆناغی داهاتووی نەیشن لیگ.

ئیسپانیاش تەنها پێویستی بە بردنەوەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) بنزیمه‌ی ئاگرین چێڵسی کوتا به‌زه‌ویدا و ڤیاڕیاڵ سوپرایزی بۆ بایرن هه‌بوو

ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌، دوو ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چوونی قۆناغی چاره‌کی کۆتایی چامپیۆنزلیگ ئه‌نجامدران، یانه‌کانی ڕیاڵ مه‌درید و ڤیاڕیاڵ بردنه‌وه‌یان تۆمارکرد‌. له‌ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یکی…
Total
0
Share