“مێسی خانەدانە، پێموانییە بەرشلۆنە بەجێدەهێڵێت”.

ڕاهێنەرێکی پێشووی ئەتلەتیکۆ مەدرید پێی وایە مێسی ماڵئاوایی لە بەرشلۆنە ناکات

جێرماین ئەدریان بۆرگوس، ڕاهێنەر و یاریدەدەری پێشووی دیێگۆ سیمیۆنی دووپاتیدەکاتەوە، لیۆ میسی هەرگیز دەستبەرداری یانەی بەرشلۆنە نابێت.

بۆرگوس لە چاوپێکەوتنێکدا بە پێگەی ئینفۆبای ڕاگەیاندووە، ” ڕۆیشتنی لویس سوارێز لە بەرشلۆنە هەموو شتێکی جوڵاند، لەناوخۆی یانە شتانێک ڕوودەدەدن، پێموایە یانەکە هاوشێوەی مێزێکە کە قاچێکی کەمە، ئەوەش کاریگەری لەسەر پێکهاتەکەیان بەگشتی دروستکردووە، ئەو قاچە شکاوەی مێزەکە پێویستە بەهەمان کێش و قورسایی قاچی یاریزانان و ئیدارەی یانە و هاندەران بێت”.

بۆرگوس لە بارەی مێسی و ئەگەرەکانی ڕۆیشتنەوە، دەڵێت، ” ڕۆژ لە دوای ڕۆژ بە سوارێزیان دەوت پێویستمان پێت نییە، ئەوەش لێدانێکی گەورەبوو بۆ لیۆ مێسی، بەڕای من مێسی کەسێکی خانەدانە و وەک پڕۆفیشناڵێک مامەڵە دەکات و تاوەکو کۆتایی کۆڵنادات و دەناڵێنێت، دڵنیام بە وریاییەوە مامەڵە دەکات، چونکە کوڕی یانەکەیە و خۆی بە خاوەنی دەزانێت، ئەو منداڵبووە لەو یانەیەوە دەستیپێکردووە، زۆرێکن ئەوانەی پێیان وایە دەڕوات، بەڵام من پێموایە هەرگیز بەرشلۆنە بەجێناهێڵیت”.

بورگۆس لەگەڵ دیێگۆ سیمیۆنی ڕاهێنەری یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید

بۆرگوس لە هاوینی 2018وە بە شێوەی سەربەخۆ وەک ڕاهێنەرێک دەستی بەکارکردووە و لە دیێگۆ سیمیۆنی جیابووەتەوە، سەرەڕای ئەوەی ئەرجەنتینیە و هاونیشتیمانی مێسییە، بەڵام بەهۆی کارکردنی لە ئەتلەتیکۆ مەدرید شارەزای هاونیشتیمانەکەیی و بیرکردنەوەکانی بووە.

بابەتی پێشتر

کلۆپ لە نێوان هەڵبژاردەی ئەڵمانیا و هاوسەرەکەیدا بڕیارێک دەدات

بابەتی دواتر

لە خاکی عێراقەوە هێرشکراوەتە سەر ناوچەی شانشینی سعودییە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share