عەباس فەتاح: یەكێتی دەیەوێت كۆدەنگی لەسەر دەستوور هەبێت

پرسی نووسینەوەی دەستووری هەرێمی كوردستان بووەتەوە یەكێك لە بابەتە سەرەكییەكانی پرۆسەی سیاسیی هەرێمی كوردستان، یەكێتی لە ڕێگەی پەرلەمانەوە دەیەوێت هەنگاوەكانی ئەو پرسە پێشبخات و كۆدەنگییەكی لەسەر بهێنێتە ئاراوە و لایەنەكان بە ڕەزامەندییەوە هەوڵی تێپەڕاندنی ئەو قۆناغە بدەن.

عەباس فەتاح جێگری سەرۆكی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی كوردستان كە ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانە ڕایگەیاند، دوای دواكەوتنی پرسی نووسینەوەی دەستوور لە دوو خوولی پێشووی پەرلەماندا، ئێستا هەوڵەكان خراونەتەوەگەڕ بە مەبەستی كۆتاییهێنان بەو پرسە و بۆ ئەو مەبەستەش سەرۆكی پەرلەمانی سەردانی لایەنەكانی كردووە بۆ ئەوەی كۆدەنگی لەسەر پرسی دەستوور بەدیبێت.

جێگری سەرۆكی لیژنەی یاسایی بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا وتی، “یەكێك لە دروشمەكانی یەكێتی لە هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردندا، ئەوەبوو كە هەرێمی كوردستان ببێتە خاوەنی دەستووری خۆی، بۆیە ئێستا هەوڵ بۆ جێبەجێكردنی دەدات و بۆ ئەو مەبەستە دەیەوێت گفتوگۆ لەگەڵ لایەنەكاندا بكرێت”.

بەپێی وتەی عەباس فەتاح، چاوەڕواندەكرێت لەم هەفتەیەدا دانیشتنێك لە پەرلەمان ئەنجامبدرێت كە نوێنەری یەكێتی و لایەنەكانی دیكە و لیژنەی یاسایی و دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان تیایدا بەشداردەبن، بۆ ئەوەی گفتوگۆبكرێت لەبارەی دەستوور و چۆنێتیی نووسینەوەی و گەیشتن بە كۆدەنگی و ڕێككەوتن لەو بارەیەوە.

بابەتی پێشتر

تیرۆریستان لە خورماتوو چییانكردووە؟

بابەتی دواتر

شارەوانیی سلێمانی: ڕێكاریی یاسایی بەرامبەر زیادەرۆییەكان دەگرینەبەر

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە

كەشناسیی هەرێم پێشبینییەكانی كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوكردەوە، بەپێی پێشبینییەكان سبەی پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە و ئەگەری خۆڵبارینیش هەیە.…
Total
0
Share