سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی ڕایدەگەیەنێت، پڕۆژەیاسای هەمواری یاسای توندوتیژیی خێزانی خاڵی ئەرێنی زۆر باشی تیایە و دەشڵێت، ئەو سەرنج و تێبینییانەی لەسەر ناوەرۆكەكەی هەیە، قابیلی ئەوەن چارەبكرێن.
پڕۆژە یاسای هەمواری یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژی خێزان دوای ئەوەی چوارشەممەی ڕابردوو 21ی ئەیلول خوێندنەوەی دووەمی بۆ كرا، دەنگدانەوە و ڕای جیاوازی بەدوای خۆیدا هێناوە.
هەموارەكە بۆ گۆڕانكارییەكە لە چەند بڕگەیەكی كەمی ئەو یاسایەدا كە ئێستا لە هەرێمی كوردستان پەیڕەو دەكرێت و پێشتر لە ساڵی 2011دا لەلایەن پەرلەمانەوە پەسەندكراوە.
زیاد جەبار، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، هەموو پڕۆژە یاسایەك كە دێتە پەرلەمان خامەیەكە، لە پەرلەمان گفتوگۆی لەسەر دەكرێت و گۆڕانكاری تیادەكرێت، هەموو ئەو پڕۆژە و پێشنیازە یاسایەك كە پێشكەش دەكرێت قابیلی دەستكاریكردنە، قابیلی ئەوەشە كەموكوڕی تیابێت.
وتیشی، “پڕۆژەیاسای هەمواری یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خوێندنەوەی دووەمی بۆ كراوە، خاڵی ئیجابی زۆر باشی تیایە و ڕەنگە خاڵیشی تیابێت، جێی هەڵوێستە لەسەركردن بێت”.
زیاد جەبار هەڵوێستی فراكسیۆنەكەشیانی ڕوونكردەوە و ئەوەی وت، “هەر پڕۆژە یان پێشنیازە یاسایەك دژی بە بنەماكانی ئایینی ئیسلام بێت، پشتیوانی ناكەین، لەم خولەدا و لە ڕابردووشدا و لە ڕووی یاساییەوە و بەپێی دەستووریش هەر وایە”.
ڕوونیشیكردەوە، كۆی پڕۆژەكە ڕەنگە چەند سەرنج و تێبینییەكی لەسەر بێت، كە قابیلی ئەوەن چارەبكرێن و وتی، “ئێمە لە یەكێتی دژ بە ژن كوشتنین، دژ بە ئازاردانی هەموو مرۆڤێكین، بە منداڵ و پیر و گەنجەوە، پشتیوانی هەموو كەلتوورە ڕەسەنەكانی خەڵكی كوردستانین، بەتایبەت مەسەلەی بنەمای خێزان، ئێمە بەردەوام پشتیوانی ئەوە دەكەین بنەمای خێزان باشتر و باشتر بكرێت لەوەی ئێستا هەیە”.
دەربارەی ئەوەی ئایا پڕۆژەكە هیچ بڕگەیەكی تیایە دژ بە بنەماكانی ئایینی ئیسلام بێت، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی ئەوەی خستەڕوو، پێویستە لە داهاتوودا ماددەكانی ئەم پڕۆژەیە لەلایەن لیژنەی فەتوا لە هەرێم و شارەزایانی بواری ئاین و بواری یاسایی دیراسەی زیاتری لەسەر بكرێت، لەهەر شوێنێكدا دژ بە بنەماكانی ئایینی ئیسلام بێت پشتیوانی ناكەن، هاوهەڵوێستییەك لەنێوان فراكسیۆنەكاندا لەسەر ئەوە هەیە.
پێشنیازهیاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی خێزان و ئافرەت، له (14) مادده و هۆكارهكانی دهرچوواندنی پێكهاتووه، مهبهست له دهرچوواندنیشی بۆ پڕكردنهوهى ئهو كهموكوڕییانهیه كه لهمیانى جێبهجێكردنی یاسای بهرهنگاربوونهوەى خێزان له توندوتیژی، ژماره (8)ى ساڵی 2011 هاتۆته ئاراوه، وەك ئەوەی لە پەرلەمان خوێندرایەوە.
هەر سەبارەت بە پڕۆژەی هەموارەكە پێشتر پێشەوا هەورامی وتەبێژی فراكسیۆنی پارتی ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت، لە یەکەم ماددە کە گفتوگۆی لەسەرکرا سەرۆکی فراکسیۆن لەناو هۆڵی پەرلەمان هەڵوێستی پارتی ڕاگەیاند کە “هیچ پڕۆژە و یاسایەک تێناپەڕێت لە ڕێی پەرلەمانەوە کە دژی بنەماکانی ئاینی پیرۆزی ئیسلام بێت”.
دووپاتیشیكردەوە، دڵنیایی دەدەین ڕێگانادەین یەک وشەش بە پاڵپشتی ئێمە تێپەڕببێت کە هەستی موسڵمانان برینداربکات.
جگە لە دڵنیایی دان لەلایەن پەرلەمانتار و فراكسیۆنەكانەوە، لەمیانەی خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەكەدا وهزیرى ناوخۆى حكومهتی ههرێم لە ڕوونكردنەوەیەكدا ڕایگەیاند، مهبهست له ههمواركردنهوهى یاسای بهرهنگاربوونهوهى خێزان له توندوتیژی، كه لهلایهن پهرلهمانهوه ئامادهكراوه و ئهوانیش وهكو حكومهتی ههرێم پشتیوانیی لێدهكهن، له ئهنجامی بوونی كهموكوڕی بووه لهو یاسا بهركارانهی كه ههن، ههروهها بۆ ڕێكخستنهوه و پاراستنی شیرازهی خێزانه له كۆمهڵگهی كوردستان.