پۆلیسی سلێمانی: دوو تۆمەتبار بە دراوی ساختەوە دەستگیرکران

بەشی نەهێشتنی تاوانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی، دوو تۆمەتباریان دەستگیرکرد کە بڕێک دراوی ساختەیان پێبووە و بەنیازبوون ساغیبکەنەوە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕیوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی ئاشکرایکرد، نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی بەشی پۆلیسی چەمچەماڵ، بەهاوكاریی هێزەکانی ئاسایشی ڕۆژئاوا، شەوی ڕابردوو دوو تۆمەتباریان دەستگیرکرد.

پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکاندا دەستگیراوە بەسەر بڕێک دراوی بیانیی ساختەدا، کە بەنیازبوون ساغیبکەنەوە.

ئاماژە بە ناسنامەی تۆمەتبارەکان کراوە بەناوەکانی، (ب. ع. ع) و (ع. س. ع) بوون.

تۆمەتبارەکان بەپێی ماددەی 281ی یاسای سزادان ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوام دەبێت.

بابەتی پێشتر

دوای ساڵێك لە تەقینەوەكەی بەیروت.. بە فەرمی هیچ كەس و بە نافەرمی حزبوڵا تۆمەتبارە

بابەتی دواتر

بەغداد.. ژنێك دەستگیركرا، بازرگانیی بە منداڵی ساواوە كردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share