بارودۆخی یاریزانە پێكراوەكانی بەرشلۆنە بزانە

لە یارییە نێودەوڵەتییەكاندا یانەی بەرشلۆنە زیانلێكەوتوی یەكەم بووە و زۆرترین یاریزانی توشی پێكان بووە.

تا ئێستا پێنج یاریزانی بەرشلۆنە بەهۆی پێكانەوە لە ڕیزی هەڵبژاردەكانیان دووركەوتونەتەوەو هەر یەكەو بۆماوەی جیاواز دووردەكەونەوە.

دێمبلی

پێكانی ئەم یاریزانە لەهەموو ئەوانی تر ئاسانترە، پێشبینی دەكرێت یارییەك یان دووان دووربكەوێتەوە.

بۆ چامپییۆنزلیگ و كلاسیكۆ ئامادە دەبێت

دی یۆنگ

پێكانی ئەم یاریزانە لەوە قورسترە كە ڤان گالی ڕاهێنەری هۆڵەندا باسی كردبوو.

نزیكەی هەفتەیەك بۆ دوو هەفتە دووردەكەوێتەوە.

واتە دوو بۆ سێ یاریی بەرشلۆنە ناتوانێت بەشداری بكات

ئاراوخۆ

بەهەمان شێوەی دی یۆنگ پێشبینی دەكرێت دوو بۆ سێ یاریی بێ بەش بێت.

بۆ كلاسیكۆ و یارییەكانی چامپیۆنز لیگ دەگەڕێتەوە

 

كۆندی

نزیكەی چوار هەفتە دووردەكەوێتەوە، واتە لە پێنج بۆ شەش یاریی بەرشلۆنە بێ بەش دەبێت.

بەوەش لە كلاسیكۆ و یارییەكەی ئینتەر لە چامپیۆنز لیگ ناتوانێت یاریی بكات.

 

دیپای

بەهەمان شێوە ئەمیش نزیكەی چوار هەفتە دووردەكەوێتەوە، ئەمیش پێنج بۆ شەش یاریی بێ بەش دەبێت.

ئەمیش لە كلاسیكۆ و یارییەكەی ئینتەر بێ بەش دەبێت.

بابەتی پێشتر

كۆچبەری كوردیان تیایە.. ژمارەی قوربانییانی بەلەمەكەی لوبنان بەرزبووەوە

بابەتی دواتر

زیاد جەبار: دەكرێت ئەو تێبینییانەی لەسەر پڕۆژەیاسای توندوتیژییە چارەبكرێن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share