نرخی نەوتی خاو لە جیهاندا ناجێگیرە

بەهای نەوتی خاو لە جیهاندا بە ناجێگیری ماوەتەوە و كۆبوونەوە چاوەڕوانكراوەكەی ئۆپیك پڵەس و پرسی كۆرۆنا یاری بە بەهای نەوت دەكەن، خاوی برێنتیش لە 48 دۆلاردا ماوەتەوە.

هاوكاتی بڵاوكردنەوەی ئەم هەواڵە بۆ ئەمڕۆ پێنجشەممە 3ی كانونی یەكەم، نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بەرامبەرە بە 48 دۆلار و 29 سەنت و بەرەو بەرزبوونەوە دەڕوات.

هەروەها نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تێكساس (ئەمریكا) یەك بەرمیلی بەرامبەرە بە 45 دۆلار و 30 سەنت و هێماكەی سەوزە.

بڕیارە ئەمڕۆ ڕێكخراوی ئۆپیك و ڕوسیا كۆبوونەوەیەك ئەنجامبدەن بە مەبەستی داڕشتنی سیاسەتی نەوتیی ڕێكخراوەكە بۆ ساڵی 2021، بەگوێرەی ئاژانسی ڕۆیتەرز ئەو كۆبوونەوەیەی ئۆپیك پڵەس كاریگەری لەسەر بەهای نەوت لە جیهاندا هەبێت.

 

بابەتی پێشتر

تمەنی ئێرانی دابەزی

بابەتی دواتر

قوباد تاڵەبانی: یاساكانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی و باری كەسێتی پێویستیان بە هەمواركردنەوەیە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق ده‌قی ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی له‌باره‌ی پشكی هه‌رێمه‌وه‌ په‌سه‌ند كرد

له‌ كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراقدا به‌ سه‌رۆكایه‌تیی حه‌لبوسی، ده‌قی ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ په‌سه‌ندكرا كه‌ له‌باره‌ی پشكی هه‌رێمه‌وه‌ ئه‌نجامدراوه‌.…
زیاتر ببینە

نرخی دۆلار چی لێدێت؟

بانكی ناوەندی دەڵێت، “لە ماوەی دوو هەفتەدا بەهای دۆلار دەگەڕێنینەوە بۆ دۆخی ئاسایی” و هۆكاری بەرزبوونەوەكەی ئاشكرادەكات. ئیحسان…
Total
0
Share