پۆلیسی زاخۆ باندێکی دزیکردنیان دەستگیرکرد کە باندەکە لە چوار کەس پێکهاتوون و حەوت تاوانی دزیکردنیان ئەنجامداوە.
لە ڕاگەیەندراوێکدا پۆلیسی زاخۆ ئاشکرایکرد، باندێكی دزیكردن كه كه‌لوپه‌لی گرانبه‌های ناو ماركێته‌كان و پاره‌ی ناو قاسه‌یان ده‌دزی، دوای ئه‌نجامدانی حه‌وت تاوانی دزیكردن ده‌ستگیركراون.
باندەکە، پێنج تاوانی دزیكردنیان له زاخۆ ئه‌نجامداوه و دوو جاریش له‌ناو پارێزگای دهۆك دزیان كردووه.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە باندەکە چوار کەس بوون و بەیەکەوە کاریان کردووە.
ئەو کەسانە دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە و لە ئێستادا ڕاگیراون.