شارەوانیی سلێمانی: بەردەركی سەرا و شەقامی سالم نۆژەندەكرێنەوە

ئەنجومەنی شارەوانیی سلێمانی كۆبووەوە و بڕیاردرا دیزاین و نەخشەی جوانكاریی بەردەركی سەرا بە شێوازێكی كەلتووری و ڕووكارێكی مێژوویی جوانی سلێمانی دروستبكرێتەوە و شەقامی سالم-یش نۆژەنبكرێـتەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ پێنجشەممە ئەنجومەنی ئەنجومەنی شارەوانیی سلێمانی كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی سازداوە و چەندین بڕیار و داواكاریی هاوڵاتییان تاوتوێكراون واژوویان لەسەركرا.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، و بڕیاردرا دیزاین و نەخشەی جوانكاریی بەردەركی سەرا بە شێوازێكی كەلتووری و ڕووكارێكی مێژوویی جوانی سلێمانی دروستبكرێتەوە كە ببێتە سەنتەرێكی ڕۆشنبیری و شارستانی و كەلتووری بۆ خەڵكی سلێمانی و سەردانیكەرانی، هەروەها خزمەتكردن و زیاتر جوانكردنی شەقامی سالم، كە یەكێكە لە شەقامە جوان و سەرنجڕاكێش و قەڕەباڵغەكانی سلێمانی، بۆ گەشتیار و هاوڵاتییانی شاری سلێمانی.

بابەتی پێشتر

15 كەس لە نزیك بەندەری تەرتووس لە سوریا خنكان

بابەتی دواتر

لە شەڕی نێوان زاوا و خەزوورێكدا كەسێك برینداربوو و پێنج كەسیش دەستگیركران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share