کامێرا جێگرەکانی تیژڕەوی لە شەقامەکانی سلێمانی دەکەونەوە کار

بەڕێوبەری هاتوچۆی سلێمانی ئاشکرایکرد، لە مانگی داهاتووەوە کامێرا جێگرەکانی تیژڕەوی لەسەر شەقامەکانی سلێمانی دەکەونەوە کار و پێشتریش شۆفێران ئاگادار دەکرێنەوە.

فەرەیدون عومەر، بەڕێوبەری هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی بە ڕادیۆی بەڕێوبەرایەتییەکەی ڕاگەیاندووە، “لە مانگی داهاتووەوە كامێرا جێگیرەكانی ‏تۆماركردنی سەرپێچی لەناو شاری سلێمانی دەكەونەوە كار، لە ناو شاری سلێمانیدا 21 شوێن بۆ دانانی كامێرای جێگیر دیاریكراوە، هه‌ر بۆیه‌ لە ‏مانگی داهاتوه‌وه‌ لەو شوێنانە كامێراكان دادەنرێن”.

به‌ڕێوه‌به‌ری هاتووچۆی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، 82 كامێرای گەڕۆكی تۆماركردنی سەرپێچیی هاتوچۆیان ‏هەیە، ڕۆژانە 40 لەو كامێرایانە لەناو سنووری پارێزگای ‏سلێمانی بۆ تۆماركردنی سەرپێچییەكان دادەنرێن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل: کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ئەرکێکی ئەخلاقییان لەسەرە بەرامبەر بە کورد

وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل لەبارەی هێرشی چەکدارانی سەر بە دیمەشق بۆ سەر گەڕەکە کوردییەکانی حەلەب دەڵێت، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و…
Total
0
Share