پارێزگاری سلێمانی: دەسەڵاتی ڕاگرتنی کامێراکانی تیژڕەویم نییە

هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاریی سلێمانی ڕایگەیاند، لە پرسی دانانی کامێرای تیژڕەوی پرسی پێنەکراوە و دەسەڵاتی ڕاگرتنیشی نییە.

هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، “لە پرسی دانانی کامێرای تیژڕەوی پرسمان پێنەکراوە و ڕامان وەرنەگیراوە، دەسەڵاتی ڕاگرتنیشیمان نییە، گرێبەستەکەش لای ئێمە نەکردووە، لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزارەتی ناوخۆ هەڵوێستی خۆم بە ڕاشکاوی ڕاگەیاندووە، ئەو ڕۆژەش کە ئەنجومەنی پارێزگا نوسراوەکەیان بۆ ناردووم ئاڕاستەی وەزارەتی ناوخۆم کردووە”.

باسی لەوەش کرد، “سەبارەت بە دابەشکردنی نەوتی سپی لەسەر دوو ئاست کارمان کردووە، یەکەمیان ئەو 20 ملیۆن لیترەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لە ڕێگەی بەرهەمە نەوتییەکانەوە لە ناوچە ساردەکان دابەشی دەکات، دووەمیان وەزارەتی نەوتی عێراق بڕیاریداوە 15 ملیۆن لیتر ڕەوانەی سلێمانی بکات و بە زووترین کات بەسەر هاوڵاتیاندا دابەش بکرێت، بەڵێنیشیان داوە لە کاتەکانی دواتردا بڕی زیاتریش ڕەوانە بکەن”.

ئاشکراشی کرد، “دەستگیرکردنی دوو ڕۆژنامەنووسەکە بە بڕیاری دادوەر بووە و بە پێی یاسا کارپێکراوەکان بووە، ئەو بابەتانەشی دەچنە دادگاکانەوە ئێمە دەستوەردان ناکەین تا ڕەوتی لێکۆڵینەوەکان تێکنەچن، هەر بڕیارێکیش بدرێت لە بارەیەوە دەسەڵاتی دادوەری ڕایدەگەیەنێت”.

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەكپۆشی مامۆستایانیش دەگرێتەوە؟
یەكێتیی مامۆستایان زانیارییەكە ئاشكرادەكات

سەرۆكی ڕێكخراوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، پێشنیازی پەیڕەوكردنی یەكپۆشی بۆ مامۆستایان لە ناوەندەكانی خوێندن نەكراوە، بەڵام لە ڕابردوودا…
زیاتر ببینە

بۆردی پێكهاته‌كانی یه‌كێتی: ئەوەی لە پەرلەمان روویدا نیشانیدا پارتی پێکهاتەکان بۆ بەرژەوەندیی خۆی بەکاردەهێنێت

لێپرسراوی بۆردی پێکهاتەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان جەختدەکاتەوە، پارتی بە نوێنەرانی پێکهاتەکان پرسە نیشتمانییەکان بۆ بەرژەوەندیی خۆی یەکلایی دەکاتەوە،…
Total
0
Share