مایوێزەر و ماکگریگۆر یاریی گەڕانەوە دەکەن

فلۆید مایوێزەر، پاڵەوانی ئەفسانەیی بۆکسێن بیر لەوە دەکاتەوە جارێکی دیکە ڕووبەڕووی کۆنۆر ماکگریگۆری جەنگاوەری بواری (UFC) ببێتەوە.

ئەگەر هەیە لە مانگی تشرینی دووەمی 2022 فلۆید مایوێزەر ڕووبەڕووی یوتیوبەرێکی ناودار ببێتەوە بە ناوی (Deji)، بەڵام ئەو یارییە هێندەی بەریەککەوتنەکانی پێشوو ڕاستەقینە و بەهێز نابێت.

بۆسکێنەرە ئەفسانەییەکەی ئەمریکا لەبارەی ڕووبەڕووبوونەوەی “ڕیماچ” بەرامبەر کۆنۆر ماکگریگۆری پاڵەوانی پێشووی (UFC)وە دەڵێت، ” ناتوانم بڵێم گەیشتووین بە دەرەنجامێک، جەمسەرەکان لەو بارەیەوە لە گفتوگۆدان.”

سەرچاوەکان پێشبینی دەکەن، جارێکی دیکە دووانەی ناوبراو لە یاریی گەڕانەوەدا ڕووبەڕووببنەوە، یارییەکەش لە سەرەتای ساڵی 2023 لە دوبەی-ئیمارات ئەنجامدەدرێت.

لە ڕووبەڕووبوونەوەی یەکەمدا، مایوێزەر بردنەوەی بەرامبەر کۆنۆر ماکگریگۆر بەدەستهێنا، سەرەڕای ئەوەی جەنگاوەرە ئێرلەندییەکە یاریزانی بواری (UFC)یە، بەڵام یارییەکە بە ستایلی بۆکسێن ئەنجامدرا، لەڕووی داراییەوە دوو پاڵەوانەکە 300 ملیۆن دۆلار قازانجیان بەرکەوت.

بابەتی پێشتر

هۆکاری ژەهراویبوونی 100 خوێندکارەکە ئاشکراکرا

بابەتی دواتر

قەیرانی وزە هەڕەشە لە جامی جیهانی دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share