(ڤیدیۆ) ناپۆلی جیاوازییەکەی کردەوە بە (18)

ئه‌مشه‌و شه‌ممه‌، یارییەکانی هه‌فته‌ی (26)ی خولی پله‌ یه‌کی ئیتاڵیا بەردەوامییان هەبوو، یانه‌ی ناپۆلی بردنه‌وه‌یه‌کی گرنگی به‌رامبه‌ر ئاتالانتا تۆمارکرد.

یانەی ناپۆلی له‌ یاریگای “دیێگۆ ئارماندۆ مارادۆنا” میوانداریی ئاتالانتا بێرگامۆی کرد، یارییەکە به‌ ئه‌نجامی دوو گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی ئەستێرەکانی لوچیانۆ سپالێتی کۆتاییهات.

گۆڵه‌کانی “پارتینۆپێ” له‌ خوله‌کەکانی 60، 77 له‌لایه‌ن کڤیچا کڤاراچێلیا و ئەمیر ڕەحمانی-یەوە‌ تۆمارکران.

بەو بردنەوەیە‌، یانه‌ی ناپۆلی ژماره‌ی خاڵه‌کانی گه‌یانده‌ (68) و بە جیاوازی (18) خاڵ لە پلەی یەکەمی ڕیزبه‌ندیی یانه‌کانی خولی پله‌ یه‌کی ئیتاڵیا جێگیربوون، له‌به‌رامبه‌ردا یانه‌ی ئاتالانتا به‌ (42) خاڵه‌وه‌ چووە پلەی شەشەم.

بابەتی پێشتر

بەپێ لە هەولێرەوە بەرەو مەزاری نەمران بەڕێکەوت لە رێگەدا تەندروستی تێکچوو

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) مان سیتی بە زەحمەت لە کریستاڵ پاڵاسی بردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share