ڕوونكردنەوە لەبارەی دابەزینی ئاستی ئاوی بەنداوەكان دەدرێت

بەڕێوەبەری گشتیی بەنداوەكانی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، ئاستی ئاوی بەنداوی دوكان لەم وەرزەدا و بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو بە تێكرا یەك مەتر و 40 سانتیمەتر كەمیكردووە، جەختیشدەكاتەوە پێشتر لە بەنداوی دەربەندیخان بڕێكی زیاتر ئاو گلدراوەتەوە و وایكردووە 20 سانتیمەتر زیاتربێت نەك ئاستی ئاو زیادیكردبێت.
ڕەحمان خانی بەڕێوەبەری گشتیی بەنداوەكانی هەرێم لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ئەم وەرزە بە گشتیی ئاستی ئاو دادەبەزێت ئەگەر بەنداوی دوكان بە نموونە وەربگرین بە تێكرا یەك مەتر و 40 سانتیمەتر كەمیكردووە و لە بەنداوی دەربەندیخان پێشتر بڕێكی ئاوی زیاتر گلدراوەتەوە و وایكردووە كە ئاستی ئاوی بەنداوەكە بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو 20 سانتیمەتر زیاترە نەك ئاستی ئاوی بەنداوەكە زیادیكردبێت.

ئاشكرایكرد، لە ئێستادا بڕی بەردانەوە زیاترە لە داهاتی ئاو كە ئەوەش مەترسییە لەسەر كەمبوونەوەی ئاستی ئاو، كۆماری ئیسلامیی ئێرانیش بڕی پێویست ئاو بەڕووی خاكی هەرێمی كوردستاندا بەرنادەتەوە و لە پێویستیی خۆیان زیاتر بێت ئەو كات بڕیاری لەبارەوە دەدەن.

بابەتی پێشتر

حكومەت لەبارەی باجەوە بڕیارێكی نوێی دەركرد

بابەتی دواتر

تۆمەتباری بكوژی گەنجەكەی كەركوك دەستگیركرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: بەخۆشحاڵییەوە پێشوازیی لە وەبەرهێنەران دەكەین و كارئاسانییان بۆ دەكەین تاوەكو سەرمایەكانیان لە هەرێمی كوردستان بخەنەگەڕ

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دەباشان پێشوازیی لە رادۆ ئۆكتاڤیان دۆبرێ، باڵیۆزی رۆمانیا لە عێراق…
Total
0
Share