ئەمریكا نزیكەی 3 ملیار دۆلار بۆ ئاسایشی خۆراك لە جیهاندا تەرخاندەكات

دوو ملیار دۆلاریان بۆ دەستێوەردانە مرۆییە بەپەلەكان دەبێت

سەرۆكی ئەمریكا لە بەردەم كۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكاندا هاریكارییەكی نوێی بە بڕی 2.9 ملیار دۆلار بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی نەمانی ئاسایشی خۆراك لە جیهاندا ڕادەگەیەنێت.

ئەو هاریكارییە نوێیە دەخرێتە پاڵ بڕی 6.9 ملیار دۆلار كە واشنتن بەڵێنی خەرجكردنی داوە بۆ ڕیشەكێشكردنی برسێتی لە جیهاندا.

هاریكارییە نوێیەكە بەپێی ڕاگەیەندراوێكی كۆشكی سپی بەمجۆرە دابەشدەكرێت، دوو ملیار دۆلار بۆ دەستێوەردانە مرۆییە بەپەلەكان، 783 ملیۆن-یش بۆ پڕۆژەكانی پەرەپێدان لە درێژمەودادا.

سەرەڕای هاریكاری بە بڕی 150 ملیۆن لە “بەرنامەی كشتوكاڵ و ئاسایشی خۆراكی جیهانی” كە ناوەندێكی نێودەوڵەتییە و لەسەر ئاستی كۆمەڵەی بیست ڕاگەیەندراوە پاش قەیرانە دارایی ئابورییە گەورەكەی ساڵی 2008.

بابەتی پێشتر

پەرلەمانی كوردستان لەبارەی پەروەردە و پاراستنی ئاژەڵانەوە كۆدەبێتەوە

بابەتی دواتر

سەرۆك كۆماری ئێران لە بارەگای نەتەوەیەكگرتووەكانەوە هەڕەشە لە تڕەمپ دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share