ئەمڕۆ ڕێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لەگەڵ مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبووەوە و پرسی نوسینەوەی دەستووری هەرێمیان تاوتوێ کرد.
ئەمڕۆ چوارشەممە لە سەڵاحەدین ، مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان پێشوازی لە ڕێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان کرد و لە دیدارێکدا باسیان لە پرسی نووسینەوەی دەستووری هەرێمی کوردستان کردو زەرورەتی زەمینەسازی و دروستکردنی هەماهەنگی و یەکدەنگی کرد لەنێوان لایەن سیاسییەکان و پێکهاتە کۆمەڵایەتییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ نووسینەوەی دەستوور.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا مەسعود بارزانی پاڵپشتی خۆی بۆ پەرلەمانی کوردستان و هەر هەوڵێکی زەمینەسازی و دروستکردنی یەکڕیزی بۆ نووسینەوەی دەستووری هەرێمی کوردستان ، لەلایەن دامەزراوە باڵاکانی هەرێمی کوردستان و لایەنە سیاسییەکان ڕاگەیاند