وەفدەکەی هەرێم گەیشتە بەغداد

کەمێک لەمەوبەر، وەفدی هەرێمی کوردستان بۆ یەکلاکردنەوەی پرسی مووچە گەیشتە بەغداد.

بە وتەی شیروان میرزا، ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەران کە قسەی بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا کردووە، ئەگەر کۆبوونەوەکانی نێوان وەفدی هەرێم و حکومەتی عێراق بگەن بە ئەنجام و رێکبکەون، سبەی سێشەممە، لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دەنگی لەسەردەدرێت.

دوێنێ یەکشەممە، ماڵپەڕی بەغداد ئەلیەوم لە زاری سەرچاوەیەکی حکومیی ئاگادارەوە رایگەیاند، رێککەوتنی حکومەتی هەرێم و بەغداد لەبارەی نەوت و مووچەوە نزیکە و پاش رێککەوتنیان و دەنگدان لەسەر رێککەوتنەکە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقەوە، راستەوخۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەنێردرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی تەندروستیی عێراق روونکردنەوە لەبارەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی ئیریس دەدات

وەزارەتی تەندروستیی عێراق ئاشکرایدەکات، ڤایرۆسی ئیریس نەگەیشتووەتە عێراق بەڵام دوورنییە بگات. سەیف بەدر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق لە…
Total
0
Share