خابی لام لە یەک ڕێکلامدا چەندی دەستدەکەوێت؟

خابی لام، تیکتۆکەر، لەدوای بەناوبانگبوونی بۆ هەر پۆستێکی ڕێکلام کە لە لاپەڕەکانی بڵاویدەکاتەوە بڕی 750 هەزار دۆلار وەردەگرێت.

بەپێی پێگەی فۆربس، خابی لام، ئەکتەری کۆمیدیی بەڕەچەڵەک سەنیگالی، لەدوای پەیداکردنی ناوبانگ، لەرێگەی ئەو گرتە کۆمیدیانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاویدەکردەوە، لەساڵی 2021 توانی 10 ملیۆن دۆلار پەیدابکات”.

خابی لام، کە لە ئێستا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان خاوەنی نزیکەی 150 ملیۆن هەوادارە، تەنها بەیەک ڕێکلام، بڕی 750هەزار دۆلار بەدەستدەهێنێت.

سەرەتای بەناوبانگبوونی خابی، بۆ ساڵی 2020 و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەگەڕێتەوە، کە بووە هۆی لەدەستدانی کارەکەی، ئەویش ڕۆژانە لە هەژمارەکەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تیکتۆک شێوازی ئاسانکاریی بۆ کاروبارەکانی ڕۆژانە بەشێوەیەکی کۆمیدی بڵاودەکردەوە و بینەرێکی زۆری لە خۆی کۆدەکردەوە.

خابی لەساڵی 2001ەوە لەگەڵ خێزانەکەی لەئیتاڵیا دەژین، تا لە مانگی ئابی ڕابردوو توانیان ببنە خاوەنی ڕەگەزنامەی ئەو وڵاتە.

بابەتی پێشتر

ئەردۆغان داوا لە ئەمریکا دەکات دەستبەرداری پڕچەککردنی هێزەکانی ڕۆژئاوای کوردستان ببێت

بابەتی دواتر

دیالە: داعش هێرشی بۆ سەر یاریگایەکی تۆپی پێ ئەنجامدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share