کچێکی 22 ساڵ لە سەنتەرێکی جوانکاریدا بەهۆی نەشتەرگەرییەوە گیانیلەدەستدا

میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، لە سەنتەرێکی جوانکاری لە بەغداد، کچێکی تەمەن 22 ساڵ لەکاتی نەشتەرگەریی جوانکاریدا گیانیلەدەستداوە.

بەپێی ئەو هەواڵەی بڵاوبووەتەوە، کچەکە نەشتەرگەریی دەرهێنانی چەوریی ورگی بۆ کراوە، گیانلەدەستدانەکەشی ئەمڕۆ یەکشەممە بووە، بەهۆی کاریگەرییەکانی نەشتەرگەرییەکەوە نەک هۆکاری دیکە.

ئەو کچە لەدایکبووی ساڵی 2000 بووە، ئەو سەنتەرەشی نەشتەرگەرییەکەی بۆکردووە لە ناوچەی غەدیری ڕۆژهەڵاتی بەغدادە.

دایک و باوکی کچەکە سەرەڕای تۆمارکردنی سکاڵا دژی سەرجەم کارمەندانی سەنتەرەکە، هەروەها سکاڵایان دژی هاوسەری کچەکەشیان تۆمارکردووە.

بابەتی پێشتر

لافاو لە چین گیانلەدەستدان و بێسەروشوێنبوونی لێدەكەوێتەوە

بابەتی دواتر

بایرن میونشن ڕۆناڵدۆی ناوێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جاك ما دەردەكەوێتەوە

ملیاردێری ناسراوی چین لە بواری بازرگانیی ئەلیكترۆنی ئەمڕۆ لەڕێی تۆمارێكی ڤیدیۆیی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە دەركەوتەوە، بەمەش كۆتایی بەو…
Total
0
Share