37 پەرلەمانتار داوادەكەن تەواونەكردنی ڕێگەی كەلار-سلێمانی بخرێتەبەرنامەی كاری پەرلەمانەوە

37 پەرلەمانتار داوا لە دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان دەكەن تەواونەكردنی ڕێگەی كەلار- سلێمانی بخرێتەبەرنامەی كاری پەرلەمانەوە و وەزیرانی پەیوەندیدار بانگێشتی پەرلەمان بكرێن

بەپێی نووسراوێك كە واژووی 37 پەرلەمانتاری لەسەرە وتێیدا هاتووە، داوادەكەن وەزیرانی دارایی- پلاندانان- ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن و لایەنی پەیوەندار لە ئەنجومەنی وەزیران لەسەر تەواونەكردنی ڕێگەی سەرەكیی سلێمانی -كەلار بانگێشتی پەرلەمانی كوردستان بكرێن.

ئەو 37 پەرلەمانتارە یاداشتەكەیان واژووكردووە و خستوویانەتە بەردەم دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان كە بخرێتە بەرنامەی كاری پەرلەمانەوە.

بابەتی پێشتر

لە هەولێر كەسێك دەستگیركرا كە 400 هەزار دۆلار و بڕێك زێڕی دزی بوو

بابەتی دواتر

بنەماڵەی جووەكان بێبەریبوونی خۆیان لە ئارام عیزەت ڕادەگەیەنن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share