ڕۆژنامەنووسێکی ئاژانسی ڕۆیتەرز لە ئەفغانستان کوژرا

ئاژانسی ڕۆیتەرز ئاشکرایکرد، ڕۆژنامەنووسێکیان لەکاتی ئەرکەکەیدا لە سنوری نێوان ئەفغانستان و پاکستان لە شەڕی نێوان تاڵیبان و هێزەکانی حکومەت کوژراوە.

بەپێی هەواڵی ئاژانسەکە، ڕۆژنامەنووسەکە ناوی “دانش سدیقی” بووە و کاتژمێر 8:00 یە بەیانی ئەمڕۆ هەینی، کاتێک  ڕوماڵی شەڕی نێوان هێزەکانی حکومەتی ئەفغانستان و تاڵیبانی کردووە لە ویلایەتی قەندەهار، بە سەختی بریندار بووە و پاش گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانی لە دەستداوە.

بەهیر ئەحمەدی، وتەبێژی ویلایەتی قەندەهار، لەسەر ڕووداوەکە ڕایگەیاندووە، “ڕۆژنامەنووسەکە کاتێک لە شاری (سپین بولدک) لەگەڵ هێزەکانی حکومەتدا ڕوماڵی شەڕەکەی کردووە، بە گولـلەی چەکدارانی تاڵیبان پێکراوە.

هێزەکانی حکومەتی ئەفغانستان ئەمڕۆ هەینی هێرشیانکردووەتەسەر ناوچەی بازرگانی (سپین بولدک) لە سنوری پاکستان و لەو کاتەدا ڕوبەڕوبوونەوەی قورس لە نێوان هێزەکانی حکومەت و چەکدارانی تاڵیبان ڕوویداوە.

بەپێی زانیارییەکان دانش سدیقی، ماوەی چوار ڕۆژە وەک هەواڵنێری ئاژانسی ڕۆیتەرز، لەگەڵ هێزێکی کۆماندۆی ئەفغان سەردانی (سپین بولدک)ی کردووە و ڕوماڵی ڕوبەڕوبوونەوەکانی کردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوو تۆمەتبار دەستگیرکران کە هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆیان لە کچێک کردبوو

مەفرەزەکانی بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ هه‌واره‌به‌رزه‌ی‌ سه‌ر به ‌به‌شی‌ پۆلیسی‌ ده‌ربه‌ندیخان دوو تۆمەتباریان دەستگیرکرد کە ھەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی…
زیاتر ببینە

ئاوات شێخ جەناب: لە ئاییندەیەكی نزیكدا كێشەكانی بەردەم شێوازی دابەشكردنی مووچە چارەسەردەبن

وەزیری دارایی هەرێم رایدەگەیەنێت، لە ئاییندەیەكی نزیكدا كێشەكانی بەردەم شێوازی دابەشكردنی مووچە چارەسەردەبن. بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی دارایی هەرێم…
Total
0
Share