گەشتە ئاسمانییەکانى نێوان عێراق و تورکیا دەستپێدەکەنەوە

باڵیۆزخانەى عێراق لە ئەنقەرە دەستپێکردنەوەى گەشتە ئاسمانییە راستەوخۆکان لە ئەنقەرەوە بۆ کەرکوک و بەغداد رادەگەیەنێت.

بەپێى راگەیەندراوێکى ئەمڕۆى باڵیۆزخانەکە گەشتەکان بە هەماهەنگیی نووسینگەى هێڵى ئاسمانیی عێراق لە ئەنقەرە و بە فڕۆکەى عێراقى دەبێت.

روونیشیکردەوە، کاردەکەن بۆ ئەوەى لە چەند رۆژى کەمى داهاتوودا گەشتەکان چوون و هاتنەوەش بگرێتەوە، پاشان خشتەى گەشتەکان بڵاودەکرێنەوە.

باڵیۆزخانەى عێراق داواش لەو هاوڵاتییانە دەکات کە دەیانەوێت گەشت بۆ عێراق بکەن، تکتى گەشت ببڕن یان دڵنیاببنەوە لە حجزى کورسییەکانیان لەڕێى سەردانى نووسینگەى هێڵى ئاسمانیی عێراق لە ئەنقەرە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وێنە.. بەشێک لە هاوڵاتییان بە ئاماژە دژی “شکاندنی پەنجەی” زیندانیکراوێکی بادینان ‏وەستانەوە

کەسوکاری زیندانیکراوانی بادینان هەڵمەتێکیان ڕاگەیاندووە، وێنەی خۆیان بە ئاماژەی ‏بەرزکردنەوەی دوو پەنجەی سەركەوتن بڵاودەکەنەوە و دژی “شکاندنی پەنجەی…
Total
0
Share