چێوەی هەماهەنگی لەبارەی كازمییەوە ناكۆكە

مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراق

لەبارەی مانەوەی مستەفا كازمی لە پۆستەكەی یان ڕۆیشتنی چێوەی هەماهەنگی دابەشی دوو بەرە بووە.

سەرچاوەیەكی سیاسیی ئاگادار ڕایگەیاند، بەشی یەكەم پێیوایە مانەوەی مستەفا كازمی وەك سەرۆك وەزیران بۆ قۆناغی داهاتوو و هەوڵدان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە دەبێتە جێی ڕەزامەندیی موقتەدا سەدر سەرۆكی ڕەوتی سەدر و دڵنەواییدان بە ڕەوتی سەدر.

بەپێی میدیا عێراقییەكان سەرچاوەكە ئەوەشی وت، “بەشی دووەم تائێستا سوورە لەسەر پێكهێنانی حكومەتی نوێ بە سەرۆكایەتیی محەمەد شیاع سودانی، بەڵكو پێشیوایە پێویستە حكومەت بەردەوامبێت بۆ خولێكی پەرلەمانیی تەواو بەبێ پێویستبوون بە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی نوێ”.

ئەو زانیارییانە لەكاتێكدایە دوابەدوای كۆتاییهاتنی ڕێوڕەسمی زیارەتی چلە، هەوڵەكان دووبارە بەگەڕخراونەتەوە بۆ دەستپێكردنەوەی دانیشتنەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و هەنگاونان بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێ.

بابەتی پێشتر

گۆڕانکارییەکی مێژوویی لە(NBA)دا دەکرێت

بابەتی دواتر

چەندین سەرچاوەی ئاو لە هەرێمی كوردستان وشكیانكردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share