(ڤیدیۆ) ئارسیناڵ چوارینەی بەرانبەر وێست برۆمیچ تۆمارکرد

ئارسیناڵ سێیەم بردنەوەی لەسەریەکی تۆمارکرد و چانسیان بۆ گەڕانەوە نێو ململانێکانی پریمەرلیگ بەهێزبووەوە

ئەمشەو، شەممە لە چوارچێوەی ڕوبەڕوبوونەوەکانی هەفتەی 17ی خولی نایابی ئینگلیزی، یانەی ئارسیناڵ بردنەوەیەکی گەورەی بەرانبەر وێست برۆمیچ ئالبیۆن تۆمارکرد.

وێست برۆمیچ لە یاریگای هاوسۆرنز میوانداری ئارسیناڵی کرد و یاری نێوانیان بە ئەنجامی چوار گۆڵی بێوەڵام لە بەرژەوەندی تۆپچییەکان کۆتاییهات.

گۆڵەکان لە خولەکەکانی 23 و 28 و 60 و 64 لەلایەن کیران تێرنی و بوکایۆ ساکا و ئالیکساندەر لاکازێت (دوو گۆڵ) تۆمارکران.

بردنەوەی گانەرز سێیەم بردنەوەی لەسەریەکە بەرانبەر یانەکانی چێڵسی و برایتۆن و وێست برۆمیچ تۆماریدەکات، ئەنجامەکانی کۆتایی ساڵی 2020 و سەرەتای 2021 چانسێکی گەورەیان پێدەبەخشێت بۆ گەڕانەوە نێو ململانێکانی پریمەرلیگ، دوای ئەوەی لەگەڵ دەستبەکاربوونی مایکڵ ئارتێتا لە سەرەتاوە چەندین خاڵیان لەدەستدا و کەوتنە پێگەکانی مەترسییەوە.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، یانەی ئارسیناڵ ژمارەی خاڵەکانی لەکۆی 17 یاری ئەم وەرزە (2020/2021) گەیاندە 23 و لە پلەی 14وە بۆ ١١ بازیاندا.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) ڕیاڵ مەدرید بە یەکەم بردنەوەی 2021 گەڕایەوە لوتکەی لالیگا

بابەتی دواتر

ئەمریكا: فڕۆكەیەك بەسەر خانویەكدا كەوتە خوارەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share