(ڤیدیۆ) سیتی بە زەحمەت لە لیستەری بردەوە

یانەی مانچستەر سیتی لە دەرەوەی یاریگای خۆیدا یاریی هەفتەی (14)ی خولی نایابی ئینگلیزی بەرامبەر لیستەر سیتی ئەنجامدا و بردنەوەی تۆمارکرد.

ئەمڕۆ شەممە، لە چێوەی یارییەکانی هەفتەی (14)ی خولی نایابی ئینگلیزی “پریمەرلیگ”، یانەی لیستەر سیتی لە یاریگای “کینگ پاوەر” میوانداریی مانچستەر سیتی کرد، یارییەکە بە ئەنجامی گۆڵێکی بێوەڵام لە بەرژەوەندیی ئەستێرەکانی پێپ گواردیۆلا کۆتاییهات.

گۆڵەکەی “سیتیزنس” لە خولەکی 49 بەلێدانی ڕاستەوخۆ لەلایەن کێڤن دی برۆینەوە تۆمارکرا.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، مان سیتی ژمارەی خاڵەکانی گەیاندە 29 و بە شێوەیەکی کاتی لە پلەی یەکەمی ڕیزبەندیی یانەکانی ئینگلتەرا جێگیربوو، یانەی لیستەر سیتی بە 11 خاڵەوە چووە پلەی 17.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) کریستیانۆ به‌ “هاتریک” یونایتدی له‌دۆڕاندن ڕزگارکرد

یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد له‌چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 29ی خولی نایابی ئینگلته‌را ڕووبه‌ڕووی تۆتنهام بووه‌وه‌، یارییه‌‌که‌ به‌بردنه‌وه‌ی یونایتد کۆتاییهات. ئەمشه‌و…
Total
0
Share