ترەمپ سەردانی ئیسرائیل دەکات

بڕیارە سەرەتای مانگی کانونی یەکەم، کۆبوونەوەیەک لەنێوان دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، و بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، لە تەلئەبیب رێکبخرێت و، لەئێستاوە دەست کراوە بە ئامادەکارییە سەرەتاییەکان.

تۆڕی هەوڵی i24ـی ئیسرائیلی بڵاویکردەوە، ئامادەکارییە سەرەتاییەکان دەستیانپێکردووە بۆ رێکخستنی سەردانەکەی سەرۆکی ئەمریکا بۆ ئیسرائیل و، بڕیارە لە دیدارەکەیاندا، باس لە چەندین پرسی پەیوەست بە دۆخی ئەمنیی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست؛ بەتایبەتیش ئاگربەست لە غەززە، بکەن.

کۆتا سەردانی ترەمپ بۆ ئیسرائیل، دەگەڕێتەوە بۆ مانگی ئایاری ساڵی 2017، کە ئەوکات خولی یەکەمی سەرۆکایەتیی دۆناڵد ترەمپ بوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری دەرەوەی ئێران: ئەگەر ئەمریکا فشاربکات بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگەکە لە بابەتی ئەتۆمیدا نەرمی دەنوێنین

ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، وەزیری دەرەوەی ئێران دووپاتیکردووەتەوە، ئەگەر ئەمریکا فشاربکات بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی نێوان ئەو وڵاتە و…
Total
0
Share