قەرەباغ داوای چۆڵكردن لە هاوڵاتیانی شارێكی ئازەربایجان دەكات

شەڕ لەنێوانیاندا درێژەی هەیە

كۆماری قەرەباغ ئەمڕۆ یەكشەممە 4ی تشرینی یەكەم ڕایگەیاند، هێزەكانیان فڕۆكەخانەیەكی سەربازی لە شاری كنجە-ی باشوری ئازەربایجان وێرانكردووە و هەڕەشەی بۆردومانكردنی مۆڵگەیەكی سەربازی تریش لەو گەورە شارە دەدات.

ئەرایك هاروتیونیان، سەرۆك كۆماری هەرێمی قەرەباغ لە لێدوانێكدا بەرپرسیارێتی بە ئامانجگرتنی دانیشتوانی شاری ستیباناكرت-ی پایتەختی هەرێمەكەی خستە ئەستۆی ئازەربایجان بە بەكارهێنانی موشەكی جۆراوجۆر سەرەڕای هۆشدارییەكان لەو بارەیەوە.

ئەوەشی وت، “لەئێستادا مۆڵگە سەربازییە هەمیشەییەكان لە شارە گەورەكانی ئازەربایجان لەبەردەم ئامانجی سوپاكەماندایە، داوا لە دانیشتوانی ئازەربایجان دەكەم بەخێرایی ئەو شارانە جێبهێڵن بۆ ڕێگری لە ڕوودانی زیانی گیانی، سەركردایەتی سەربازی ئازەربایجان بەرپرسیارێتی هەموو ئەوانەی لەئەستۆدایە”.

لەكاتێكی پێشتردا سەرۆكی هەرێمەكە ئاشكرایكرد كە ژمارەیەك مووشەك ئاراستەی شاری كنجە لە باشوری ئازەربایجان كراوە (دووەم گەورە شاری ئەو وڵاتە لەڕووی ژمارەی دانیشتوانەوە) و دوپاتیشیكردەوە كە فەرمانیكردووە بە وەستاندنی هێرشەكان بۆ سەر شارەكە بەمەبەستی دورخستنەوەی زیان لەنێو هاوڵاتیانی مەدەنی.

دوابەدوای ئەو هۆشدارییە ئازەربایجان ڕایگەیاند كە سەرۆكی هەرێمی قەرەباغ لە هێرشێكدا كراوەتە ئامانج، بەڵام وتەبێژ بەناوی هەرێمەكە هەواڵەكەی ڕەتكردەوە و بە ناڕاست ناویبرد.

ڕۆژی یەكشەممە 27ی ئەیلولی ڕابردوو شەڕی قورسی نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا دەستیپێكرد و تائێستا درێژەی هەیە.

بابەتی پێشتر

کاریگەرییە کۆمەڵایەتییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێم

بابەتی دواتر

ئەردۆغان: شەرعییەتدان بە داگیرکرنی فەڵەستین ناپاکیکردنە لە سەڵاحەدین ئەیوبی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمریكا پەیامێك بۆ ئێران دەنێرێت

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا جەختی لەسەر تێڕوانینی وڵاتەی كردەوە و دەڵێت”هەڵبژاردنی جلوبەرگ مافێكی بنەڕەتی كەسێتییە و دەبێت لە…
Total
0
Share