جوتیار عادل: كابینەی نۆیەم توانیویەتی به‌سه‌ر قه‌یرانه‌كاندا زاڵبێت

جوتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان

جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، “كابینەی نۆیەم توانیویەتی به‌سه‌ر قه‌یرانه‌كاندا زاڵبێت و هەموو هەوڵێک دەدات بۆ ڕێگریکردن لە بەفیڕۆدانی ماڵی گشتی”.

ئەمڕۆ دووشەممە جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە میدیای پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاندووە، “حکومەتی هەرێمی کوردستان هەموو هەوڵێک دەدات بۆ ڕێکخستنەوەی خەرجی و داهاتی حکومەت و ڕێگریکردن لە بەفیڕۆدانی ماڵی گشتی، لەو پێناوەشدا هەنگاوی کرداری نراوە بۆ بەردەوامیی پێدانی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان”.

وتەبێژەكەی حكومەت وتوویەتی، “كابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، توانیویەتی به‌سه‌ر قه‌یرانه‌كاندا زاڵبێت و هەموو هه‌وڵێکی خۆشمان داوه‌ تاوەکو سه‌قامگیری بۆ خه‌ڵكی كوردستان مسۆگه‌ربكه‌ین، کە لە پاڵ دابەشكردنی مووچەدا، پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان بەردەوامییان هەبووە”.

بەپێی وتەی جوتیار عادل، لە کابینەی نۆیەمدا 840 ملیار دینار بۆ 884 پڕۆژە خەرجكراوە و حكومەت كاریكردووە بۆ بەردەوامیدان بە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری.

بابەتی پێشتر

مامۆستایانی پەروەردەی تایبەت ئەرکیان چییە؟ لەسەر چ بنەمایەک لە قوتابخانەکان دادەنرێن؟

بابەتی دواتر

هۆشداری لە بەکارهێنانی تەباخی غاز دەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گەنجێک لە دەربەندی رانیە خنکا

ئەمڕۆ گەنجێک لە دەربەندی رانیە خنکا و تا ئێستا نەتوانراوە تەرمەکەی دەربهێنرێتەوە. بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی راپەڕین بڵاویکردەوە، “ئەمڕۆ…
Total
0
Share