حزبەكەی ئەردۆغان بەڵێنی داخستنی هەدەپە دەدات

پەرلەمانی توركیا

جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی داد و گەشەپێدانی توركیا بەڵێنی داخستنی پارتی دیموكراتی گەلان دەدات و، حزبەكە بە “فێڵكردن لە دەنگدەرانی” تۆمەتبار دەكات.

جاهید ئۆزكان، جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی داد و گەشەپێدانی دەسەڵاتداری توركیا ئەمڕۆ چوارشەممە 3ی ئازار وتی، هاوپەیمانییە نهێنی و ئاشكراكان كە پێنج لایەنە ئۆپۆزسیۆنەكە پێكیانهێناوە سەرەڕای لێكدووری تێڕوانینەكان، دیدگایەكی ڕۆشنیشی بۆ چۆنیەتی مامەڵەكردن لەگەڵ پرسی هەڵگرتنی پارێزبەندی لەسەر پەرلەمانتارە كوردەكان نییە.

وتیشی، “هەڵگرتنی پارێزبەندی لەسەر پەرلەمانتارانی پارتی دیموكراتی گەلان ئامانجەكەی كردنەوەی دەروازەیە لەبەردەم پرسی هەڵوەشاندنەوەی حزبەكە.. پارتە كوردییەكە لەڕێی سیاسی و دادوەری دادەخەین، لەناو ویژدانی گەلی توركیادا لەناویدەبەین”.

بە وتەی ئۆزكان، “شەش ملیۆن هاوڵاتی دەنگی بۆ پارتی دیموكراتی گەلان داوە بەهۆی خواستیان لەسەر ئاشتی پشتبەست بە وتارەكانیان دەربارەی دیموكراسیەت و ئازادی كە لەلایەن ئەندامەكانیەوە ناوبەناو باسی لێوەدەكرێت، بۆ ئەوە دەنگیان پێنەداوە ببێتە پاشكۆی ڕێكخراوێكی تیرۆرستی، بۆ ئەوەش نییە كە ڕێكخراوێكی تیرۆرستی لێوە دروستببێت”.

پێشتر میدحەت سانجار، هاوسەرۆکی هەدەپە لە وەڵامی دەنگۆی داخستنی پارتەكەیدا وتی، پرسی گرنگی ئەوان خەڵک و بێکاری و ئەو تاڵانیەیە کە دەسەڵات دەیکات.

سانجار ئەندام و لایەنگرانی پارتەکەی ئاگادارکردەوە کە گوێ بەو فشارانە نەدەن کە هەڕەشەی داخستنی هەدەپە دەکەن.

بەمدواییە پرسی داخستنی ئەو گەورە پارتەی كورد لە توركیا لەلایەن بەشێك لە سەركردەی هێزە سیاسییە جیاجیاكانی وڵاتەكەوە باسی لێوەدەكرێت و ئەمڕۆش دادگای باڵای تورکیا لێکۆڵینەوەی لەسەر ئەو پرسە دەستپێكرد.

پێشتر ئەحمەد داود ئۆغلو، سەرۆكوەزیرانی پێشووی توركیا دژایەتیی خۆی بۆ هەوڵەكانی قەدەغەكردنی هەدەپە لەلایەن حكومەتی توركیاوە ڕاگەیاند.

داود ئۆغلو ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو دژی قەدەغەكردنی هەر حزبێكی سیاسییە لە توركیا و لەنێویشیاندا هەدەپە، ئەوەشی وت، “هەر كەسێك یان ئەندامێكی حزبێك تاوانێكی ئەنجامداوە یان پەیوەندی بە ڕێكخراوە تیرۆریستییەكانەوە هەبێت، پێویستە خودی ئەو كەسە سزابدرێت”.

س: زەمانی توركی + RT

بابەتی پێشتر

پنتاگۆن ڕاگەیەنراوێك لەبارەی هێرشەكەی سەر عەین ئەسەد بڵاودەكاتەوە

بابەتی دواتر

تەندروستیی هەرێم كوتان بە ڤاكسینی كۆرۆنا دەستپێدەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆكی فەرمانگەی وردبینیی سلێمانی: زانیارییەكانی هێڤیدار رەتدەكەینەوە و هیچ راپۆڕتێكیشمان پێینەداوە

سەرۆكی فەرمانگەی وردبینی لە سلێمانی رایدەگەیەنێت سەرجەم زانیارییەكانی هێڤیدار ئەحمەد پەرلەمانتارەكەی پارتی رەتدەكەینەوە. نزار محەمەد ئەمین سەرۆكی فەرمانگەی…
Total
0
Share