وابڕیارە پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ، بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سەڵاحەدین کۆببنەوە.
بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی ئێستا، لە کۆبوونەوەکەدا دوایین گۆڕانکارییە سیاسییەکان، یەکھەڵوێستیی ھێزە سیاسییە کوردستانییەکان لە عێراق، ئەو ئاستەنگانەی کە ڕووبەرووی عێراق و ھەرێمی کوردستان بوونەتەوە گفتوگۆیان لەبارەوە بکرێن.