لەسەر شە قامی بازنەیی مەلیك مەحمود پاسێك ئاگریگرت

ئەمشەو لەسەر شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود پاسێكی تایبەت بە گواستنەوەی گەشتیارانی عەرەب ئاگریگرت.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لە شوێنی ڕووداوەكەوە بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون ڕووداوەكە لە نزیك ئامادەیی بازرگانیی ئێواران لەسەر شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود و نزیك پردی كۆبانێ بووە و بە هەوڵی تیمەكانی بەرگریی شارستانیی سلێمانی ئاگرەكە كۆنترۆڵكراوە.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، ڕووداوەكە زیانی گیانی نەبووە و بەشێكی شەقامەكە داخراوە و ئاستەنگی هاتوچۆی دروستكردووە.

بابەتی پێشتر

سێ كەس بە تۆمەتی بڕینەوەی دار دەستگیركران

بابەتی دواتر

عێراقییەك دەستگیركرا "دەمبووس"ی كردووە بە جەستەی زیارەتكاراندا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share