عەمید ئەحمەد لەتیف: ئەو پێشمەرگانەی پلەكەیان بەرزدەكرێتەوە شایستەی داراییەكەیان بۆ خەرجدەكرێت

وتەبێژی یەكەی 70ی هێزەكانی پێشمەرگە ڕایدەگەیەنێت، ئەو ئەفسەرانەی پلەكانیان بەرزكراوەتەوە شایستەی پلەبەرزكردنەوەكەیان بۆ خەرجدەكرێت و دەخرێتە سەر مووچەكانیان و دەشڵێت، “چاوەڕێی نووسراوەكە دەكەین كە بزانین لە ڕۆژی شایستەبوونی پلەبەرزكردنەوەكەوە شایستە داراییەكەیان بۆ ئەژماردەكرێت یاخود لە ڕۆژی دەرچوونی نووسراوەكەوە”.

عەمید ئەحمەد لەتیف وتەبێژی یەكەی 70ی هێزەكانی پێشمەرگە لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ژمارەیەك لەو ئەفسەرانەمان كە شایستەی پلەبەرزكردنەوەبوون ڕەزامەندی لەسەر دراوە و مەرسوومی هەرێمیان بۆ دەركراوە بڕیارەكە نێردراوەتەوە بۆ وەزارەتی پێشمەرگە.

ئاشكرایكرد، وەزارەتی پێشمەرگە بە نووسراوێك پلەبەرزكردنەوەكە بۆ هێزەكانی 70 و 80 دەنێرێتەوە و وردەكاریی بڕیارەكە ئاماژەی پێكراوە و تائێستا نازانرێت كە ئاخۆ لەو ڕۆژەی ئەفسەرانی پێشمەرگە شایستەی پلەبەرزكردنەوەكە بوون شایستە داراییەكەیان بۆ خەرجدەكرێت یاخود لە ڕۆژی دەرچووانی نووسراوەكەوەيە بۆیە چاوەڕوانی نووسراوەكە دەكەین كە لە وەزارەتەوە ئاراستەمان بكرێت.

بابەتی پێشتر

ئێستا زانیاری لەبارەی دابەشكردنی مووچەی مانگی نۆ ئاشكرادەكات

بابەتی دواتر

فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوان لە پشدەر كەوتەوە خوارەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share