بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردووەتەوە، زیاتر لە حەوت هەزار پاسپۆرت تەواوبوون و هاوڵاتییان نەهاتوون وەریبگرنەوە و داواشدەكات بە زووترین كات سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرت بكەن بە پێچەوانەوە خۆیان بەرپرسیاردەبن.
بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئاگاداری ئەو هاوڵاتییانە دەكەین پێشتر مامەڵەی پاسپۆرتیان كردووە و نەهاتوون بۆ وەرگرتنەوەی پاسپۆرتەكانیان لە ساڵی 2017 تا 2022 بەزووترین كات سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی سلێمانی بكەن بە مەبەستی وەرگرتنەوەی پاسپۆرتەكانیان، بە پێچەوانەوە خۆیان بەرپرسیاردەبن.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، لە ئێستادا حەوت هەزار و 317 پاسپۆرت تەواوبوون و لە بەشی پێدانەوەی پاسپۆرتی سلێمانییە و هاوڵاتییان نەهاتوون بۆ وەرگرتنەوەی.