لە هەولێر 70 سواڵکەر دەستگیرکران

پۆلیسی هەولێر ئاشکرایکرد کە 70 سوڵکەریان لە ترافیکلایت و چێشتخانەکاندا دەستگیرکردووە.

بەپێی راگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر، لە هەڵمەتێکدا کە ماوەی هەفتەیەکی خایاند 70 سواڵکەریان دەستگیرکردووە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە کە هەڵمەتەکە لە چێشتخانە و ترافیکلایت و شوێنەگشتییەکان ئەنجامدراوە و ماوەی هەفتەیەکی خایاندووە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، ئەو کەسانە لەو شوێنانەدا هاوڵاتییانیان دەستگیرکردبوو.

ئاماژە بەوەشکراوە سەرجەم ئەو کەسانە بە بڕیاری دادوەر بەپێی ماددە 390 لە یاسای سزادان راگیراون.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share