جۆرج فۆرمان ئەفسانەی بۆکسێن کۆچی دواییکرد

جۆرج فۆرمانی ئەمریکی لە تەمەنی 76 ساڵیدا کۆچی دواییکرد.

ئەمڕۆ شەممە، 22ی ئازاری 2025، بنەماڵەکەی رایانگەیاند، جۆرج فۆرمان، ئەفسانەی بۆکسێن لەتەمەنی 76 ساڵیدا کۆچی دواییکرد.

لەبەیاننامەیەکدا بنەماڵەکەی دەڵێن، “ئەو کەسێکی مرۆڤ دۆست و وەرزش دۆست بووە، دوو جار پاڵەوانی جیهان بووە، رێزێکی زۆری لێدەگیرا، ماندوو نەناسانە بۆ پاراستنی ناوبانگی خۆی و خێزانەکەی کاریکردووە”.

فۆرمان یەکێکە لە گەورەترین و بەناوبانگترین وەرزشوانەکان لە جیهاندا، نازناوی کێشی قورسی وەرگرتووە، دوو جار پاڵەوانی جیهان بووە و لە ساڵی 1968 لە ئۆڵۆمپیادی مەکسیکۆ سیتی مەدالیای زێڕی ئۆڵۆمپیادی بەدەستهێناوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی بۆ تۆم باراک: پێویستە ئەمریکا پشتگیریی کورد بکات

جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، پێویستە ئەمریکا و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، پشتگیریی کورد بکەن. قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی…
Total
0
Share