سێ فرۆشیاری ماددەی هۆشبەر لەناو هەولێر لەلایەن بنكەی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكانی سۆران دەستگیركران و ڕەوانەی دادگا دەكرێن.
بنكەكە ئەمڕۆ بڵاویكردەوە، لە چالاكییەكانی هێزەكانیاندا سێ تۆمەتبار بە ناوەكانی (ز.س، د.ع، ل.ج) لە شاری هەولێر دەستگیركران.
ئاشكراشیكرد، لەكاتی دەستگیركردنیاندا دەستگیرا بەسەر 250 گرام ماددەی هۆشبەری جۆری كریستاڵ.
هەرسێ تۆمەتبار بەكارهێنەری ماددە هۆشبەرەكانن و دەستیان هەبووە لە كڕین و فرۆشتنی ئەو ماددانەدا، وەك ئەوەی بنكەی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكانی سۆران ئامادەی پێداوە.
ئەوەشی خستەڕوو، دەستگیركراوان پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ كراوەتەوە و بەپێی یاسای مادە هۆشبەرەكان، ڕووبەڕووی ڕێوشوێنە یاساییەكان دەكرێنەوە.