وەزیری خوێندنی باڵا: سبەینێ زانكۆلاین بۆ دەرچووانی 12 ئامادەیی كارادەكرێت

وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، لە كاتژمێر 8ی سبەینێوە زانكۆلاین بۆ ماوەی (10) ڕۆژ بۆ دەرچووانی قۆناغی 12ی ئامادەیی كارا دەكرێت.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، د. ئارام محەمەد قادر، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕایدەگەیەنێت، لە كاتژمێر 8ی سبەینێوە وێبسایتی (www.regayzanko.com) بۆ دەرچووانی دوانزەی ئامادەیی، تا كاتژمێر (12)ی شەوی 27ی ئەم مانگە و واتە بۆ ماوەی (10) ڕۆژ كارا دەبێت، بەوەش دەرچووانی (12)ی ئامادەیی لەو ماوەیەدا دەتوانن فۆرمی وەرگرتن لە زانكۆ و پەیمانگەكان پڕبكەنەوە و پێشكەشی بكەن، هەروەك دەرچووان دەبێت بە بەكارهێنانی هەمان ناوی بەكارهێنەر و وشەی تێپەڕ (یوزەرنەیم و پاسۆرد) كە پێشتر لە خوێندنگەكانیان وەریانگرتووەتەوە فۆرمی وەرگرتن پڕبكەنەوە.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، بۆ بەرچاو ڕوونی زیاتری دەرچووانی قۆناغی دوانزە و ئاشنابوونیان بەسیستمەكانی وەرگرتن (زانكۆلاین، پارالێل، ئێواران) دەتوانن لەسەر وێبسایتی (www.regayzanko.com) ڕێبەری وەرگرتن بە وردی بخوێننەوە وەك بنچینەیەك بۆ پڕكردنەوەی فۆرمەكانیان، هەروەهاش دەتوانن سەردانی مەڵبەندەكانی ڕاوێژكاریی زانكۆكان بكەن بۆ وەرگرتنی ڕوونكردنەوەی پێویست لەسەر چۆنیەتی پڕكردنەوەی فۆرمی وەرگرتن بەسیستمە جیاوازەكان، كە ئەمەش دەرەفەتێكی گرنگە بۆ ئەوەی دەرچووان بەر لەوەی فۆرمی وەرگرتن پێشكەشبكەن و ئاگاداری وردەكارییەكانی سیستمەكە بن و هەوڵبدەن خودی خۆیان فۆڕمەكان پڕبكەنەوە و ڕوو لەو سەنتەرانە نەكەن كە فەرمی نین و تەنها بۆ دەستكەوتنی بڕێك پارە فۆرم بۆ دەرچووان پڕدەكەنەوە، چونكە وەزارەت بەرپرس نابێت لەهەر هەڵە و بەشێك كە لەلایەن دەرچوو پێشكەشدەكرێت.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) بایرن لەم وەرزەدا یەکەم دۆڕاندنی تۆمارکرد

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) لیڤاندۆڤسکی لە نمایشی گۆڵ بەردەوامە و بارسای گەڕاندەوە لووتکە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share