(ڤیدیۆ) بایرن لەم وەرزەدا یەکەم دۆڕاندنی تۆمارکرد

لە چێوەی کێبڕکێکانی خولی ئەڵمانیا، یانەی بایرن میونشن لە دەرەوەی یاریگای خۆیدا یەکەمین دۆڕاندنی وەرزی 2022/2023ی بەرامبەر ئاوگسبۆرگ تۆمارکرد.

ئەمڕۆ شەممە، لە چێوەی یارییەکانی هەفتەی حەوتەمی خولی ئەڵمانیا، یانەی بایرن میونشن لە “ئیمپوڵس ئارینا” بووە میوانی یانەی ئاوگسبۆرگ، یارییەکەش بە ئەنجامی گۆڵێکی بێوەڵام لە بەرژەوەندیی یانەی خانەخوێ کۆتاییهات.

گۆڵەکەی ئاوگسبۆرگ لە خولەکی 59 لەلایەن مێرجیم بێریشاوە تۆمارکرا.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، یانە زەبەلاحەکەی باڤاریا بە 12 خاڵەوە بۆ پلەی چوارەم دابەزی، لە کاتێکدا یانەی هۆفنهایم یارییەکی کەمتری کردووە و بە بردنەوەی ئەو یانەیە بایرن بۆ پلەی پێنجەم دادەبەزێت.

ئەنجامەکان بەم جۆرە بوون:

دۆرتمۆند 1-0 شالکە

بایەر لیڤەرکوزن 1-1 ڤێردەربریمەن

شتوتگارت 1-3 ئینتراخت فرانکفۆرت

بابەتی پێشتر

ئاسایشی ئاكرێ ڕوونكردنەوەیەكی لەبارەی كوژرانی ئەفسەرەكەی وەزارەتی پێشمەرگە بڵاوكردەوە

بابەتی دواتر

وەزیری خوێندنی باڵا: سبەینێ زانكۆلاین بۆ دەرچووانی 12 ئامادەیی كارادەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share