بایرن لەبارەی ناگیلسمانەوە بڕیاریدا

یانەی بایرن میونشن وەڵامی ئەو میدیایانەی دایەوە، کە چەند ڕۆژێکە ئاماژە بە دوورخستنەوەی جولیان ناگیسلمانی ڕاهێنەر دەکەن.

ئۆلیڤەر کان، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری یانەی بایرن میونشن بە کەناڵی “سپۆرت 1″ی ئەڵمانی ڕاگەیاندووە، “ئێمە باوەڕی تەواومان بە ناگیلسمانە، باوەڕی تەواومان بە بیرکردنەوە و ئاستی ڕاهێنەرەکەمان هەیە، بێگومان لە ئێستادا دۆخەکە جێی گومانە، هەمووان هەست بە دڵەڕاوکێ دەکەن، بەڵام ئێمە باوەڕمان بە کارەکانی ڕاهێنەرە.”

هەروەها لە بارەی یاریزانانەوە دەڵێت، “ڕەنگە هەندێک لە یاریزانەکان وای ببینن ناسناوی خولی ئەڵمانیا ئامانجی دووەمیانە، بەڵام ئێمە ئەوە قبوڵ ناکەین.”

وەڵامەکانی ئۆلیڤەر کان هاوکاتە لەگەڵ ئەو زانیارییانەی میدیاکانی بەریتانیا و ئەڵمانیا بڵاویانکردووەتەوە، تێیدا ئاماژەیان بە ئەگەرەکانی دوورخستنەوەی ناگیلسمان کردووە، بەوپێیەی لە دوایین سێ یاریی خولی ئەڵمانیا سێ یەکسانبوون و دۆڕاندنێکی تۆمارکردووە.

بابەتی پێشتر

بەریەککەوتنی (WWE) و "پاڵەوانی یو تیوب" لە سعوودیە ئەنجام دەدرێت

بابەتی دواتر

كارگوزارێكی فلیپینی منداڵێكی تا مردن ئەشكەنجەداوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share