گواستنەوەی هاری کەین ناسناوی پریمەرلیگ یەکلاییدەکاتەوە؟

یانەی مانچستەر سیتیی ئینگلیزی، گەڕێکی دیکەی هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی هاری کەین لە یانەی تۆتنهامەوە دەستپێکردووە.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی “زە سەن”، بەڕێوەبەرانی سیتی ئامادەکارییان کردووە بۆندێکی هەژێنەر پێشکەشی دانیێل لیڤی سەرۆکی یانەی تۆتنهام بکەن، پێکهاتووە لە بڕی 150 ملیۆن پاوەند و زیادەی بۆندەکەش (دوای گواستنەوەی یاریزانەکە، حاڵەتی بردنەوەی ناسناوە تاکەکەسی و بەکۆمڵەکان، بڕێکی دیکە پێشکەشدەکرێت).

لەم حاڵەتەدا بەڕێوەبەرانی “سپێرز” بەهیچ شێوەیەک ناتوانن ڕێگری لە گواستنەوەکە بکەن، بەڵکو ناچارن پابەندبن بە ڕێککەوتنەوە.

لەو بارەیەوە گاری نیڤیڵ، ئەستێرەی دێرینی یانەی مانچستەر یونایتد، ڕایگەیاندووە، “چێڵسی بە کڕینی لوکاکو بەهێزتر دەبێت، مان یونایتد بە کڕینی سانچۆ و ڤاران باشتر دەردەکەوێت، بەڵام بەڕای من ئەو گواستنەوانە بۆ یونایتد یەکلاکەرەوە نین، تەنها یاریکردنی هاری کەین لە ئۆڵدترافۆرد کاریگەری دروستدەکات، ئایا یونایتد دەتوانێت کەین بکڕێت؟ ئەگەر ئەو یاریزانە پەیوەندی بە مانچستەر سیتییەوە بکات، دەتوانین بڵێن پریمەرلیگ یەکلاییبووەتەوە و پێویستە یونایتد ناسناوەکە لەبیربکات”.

بابەتی پێشتر

کۆتینیۆ لەنێوان خەونی کومان و خولی ئیتاڵیادایە

بابەتی دواتر

گالاکتیکۆسی سێیەمی ڕیاڵ بە ستایلی مێسی دەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بالۆتێلی دەبێتە سوپرایزی مێرکاتۆ

یانەیەکی سویسری ناودار هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی ماریۆ بالۆتێلیی هێرشبەری ئیتاڵی دەستپێکردووە. بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی “بێلد سپۆرت”، یانەی سیۆنی…
Total
0
Share