سپینازۆلا بۆمبی یورۆیە و سەرنجی یانە گەورەکانی ڕاکێشاوە

باڵی چەپی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا، لیۆناردۆ سپینازۆلا سەرنجی یانە گەورەکانی ئەوروپای ڕاکێشاوە و نرخی گواستنەوەی دوو هێندە زیادیکردووە.

سپینازۆلا بە درێسی ڕۆماوە وەرزی ڕابردوو 27 یاری بەشداریکردووە، دوو گۆڵی تۆمارکردووە و چواری ڕەخساندووە.

لە یورۆی 2020 تەنها سێ یاری کردووە، بە باشترین شێوە ئەرکە بەرگرییەکانی جێبەجێکردووە و لەسەر ئاستی هێرشبەریی، بووەتە چارەسەرێکی تاکتیکی بەهێز بۆ ڕۆبێرتۆ مانچینی.

تۆڕی سکای سپۆرت، سپینازۆلای بە بۆمبی یورۆی 2020 پێناسەکردووە، بەوپێیەی لە پێشوودا نرخی گواستنەوەی تەنها 26 ملیۆن یورۆ بووە، بەڵام لە ئێستادا بەهۆی داواکردنی لەلایەن یانەکانی ڕیاڵ مەدرید، بەرشلۆنە، پاریس سانت جێرمانەوە نرخەکەی گەیشتووەتە 45 ملیۆن یورۆ.

بەپێی سەرچاوەکە، سێ یانە زەبەلاحەکە ئەوپەڕی هەوڵی خۆیان بۆ قایلکردنی یانەی ڕۆما دەستپێکردووە، ئەنچلۆتی دەیەوێت لە جێگەی مارسێلۆ بەکاریبخات، پاریس لەهەوڵدایە باڵی ڕاست بەم یاریزانە بەهێزتر بکات و لە بەرشلۆنەش بیریان لەوە کردووەتەوە، وەک جێگرەوەی جۆردی ئەلبا مامەڵەی لەگەڵدا بکەن.

بابەتی پێشتر

گاریس بەیل شەش بژاردەی لەبەردەمدایە

بابەتی دواتر

پێکانەکەی دێمبیلی کۆتایی بە خەونی مانچستەر هێنا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share