ئەو هونەرمەندەی 17 ساڵە ئاوی نەخواردووەتەوە

هونەرمەندێكی میسری ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی مەترسییەکانی لەسەر تەندروستی، ماوەی 17 ساڵە ئاوی نەخواردووەتەوە.

سەماح ئەنوەر هونەرمەندی میسری لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند، “بەهۆی ئەو پێکهاتانەی لە ئاودا هەیە و مەترسی لەسەر ژیانم دروستدەکات، ماوەی 17 ساڵە ئاوم نەخواردووەتەوە، چونکە گەر ئاو بخۆمەوە هەست بە ئازارێکی زۆر دەکەم لە سکمدا”.

وتیشی، “بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەو ئاوە، میوە و سەوزەوات دەخۆم، ئاوی کانزایی بێ شەکر، خواردنەوە گەرمەکان پاش ئەوەی ئاوەکەی بە باشی کوڵا و دڵنیابوومەوە هیچ میکرۆبی تێدانەماوە، دەخۆمەوە”.

ئەو هونەرمەندە باسیلەوەشکرد، “ئەو کەسانەی بەردەوام ئاو دەخۆنەوە، زیاتر دووچاری نەخۆشی بوون”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڤیدیۆ.. پیاوێک لە چین دەکرێتە کیسی تەرمەوە لەکاتی بەخاکسپاردنیدا دەردەکەوێت زیندووە

گرتە ڤیدیۆیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەلایەن هاوڵاتییانی شەنگەهایی چینەوە بڵاودەکرێتەوە، کە تێیدا دەردەکەوێت تیمی بەخاکسپاردنی تووشبووانی کۆرۆنا لەکاتی…
زیاتر ببینە

تیمێکی زانایان ئێسکی بەبەردبووی دایناسۆرێکیان دۆزیەوە کە 99 ملیۆن ساڵ پێش ئێستا ژیاوە

تیمێکی زانایان لە ویلایەتی کارۆلینای باکووری ئەمریکا ئێسکەپەیکەری بەبەردبووی دایناسۆرێکیان دۆزیەوە کە قەبارەکەی هاوشێوەی قەبارەی سەگێک دەبێت و…
Total
0
Share