درامای زە سیمبسۆن پێشبینی مردنی دۆناڵد ترەمپ بڵاودەکاتەوە

لە ئەڵقەیەکی زنجیرەی بەناوبانگی زە سیمبسۆن دەردەکەوێت کەسایەتییەکی هاوشێوەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا گیانلەدەستدەدات و ئەمەش وەک پێشبینییەک بۆ مردنی راستەقینەی ئەو سەرۆکە هەژماردەکرێت.

ئەمڕۆ گرتە ڤیدیۆیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە، دەردەکەوێت، لە ئەڵقەیەکی زنجیرەی سمبسۆنەکاندا کەسێک لە هاوشێوەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکایە دەمرێت و کەسە نزیکەکانی لە دەوری تەرمەکەی کۆدەبنەوە.

مات سێلمان بەرهەمهێنەری جێبەجێکاری دراماکە رایگەیاندووە، لە هیچ ئەڵقەیەکدا ئەو بڕگەیەی تێدانییە، پێدەچێت بە زیرەکی دەستکرد دروستکرابێت.

پێشتر دراماکە پێشبینی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا و رووداوەکانی کاپیتۆڵی بڵاوکردبووەوە کە دواتر دەرکەوت راستین، بەڵام جارێکی دیکە لەساڵی 2017 پێشبینی مردنی ترەمپی بڵاوکردەوە، بەڵام لەوەیاندا بەهەڵەداچوو.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەشتیوانێکی ئاسمانیی ساختە بە فێڵ نزیکەی حەوت هەزار دۆلار لە ژنێکی بەساڵاچووی ژاپۆنی دەستێنێت

ژنێکی بەساڵاچوو لە دوورگەی هۆکایدۆی باکووری ژاپۆن، لەلایەن کەسێکەوە کە بانگەشەی ئەوەی کردووە ‘کەشتیوانێکی ئاسمانییە’ فێڵی لێدەکرێت و…
Total
0
Share